هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستانی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستانی کرد

 

 

(د. محمد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە سیاسیەکان و عادل عبێد و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیکران لەلایەن (د. عبدالله حسن) و سامی ستار سورچی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی و واحد عبدالرحمن ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی.

له‌ دیدارێکی دۆستانه‌دا دۆخی سیاسی ناوچه‌که‌ و عیراق و کوردستان و شرۆڤه‌ کراو هه‌ردولا هاورا بون بۆ پێشوازی کردن له‌م قۆناغه‌ نوێیەو پێویسته‌ یه‌ک ریز و خاوه‌ن یه‌ک وتاری سیاسی بین و بۆ پێشوازی کردن له‌ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کانی چاوه‌روان کراو له‌ ناوچه‌که‌ که‌ زه‌روره‌تێکی ئه‌م قۆناغه‌یه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ودلا جه‌ختیان له‌ به‌ره‌وپێشچون و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆلی کرده‌وه‌.

لەتەوەرەیەکی تر باس لە بڕیاری بە ئۆپۆزسیۆن بوونی یەکگرتوو کرا بۆ قۆناغی نوێی لەکاری سیاسی، بە مەبدەئی ئۆپۆزسیۆنێکی میانڕەو و سازش نەکردن لەسەر مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کووردستان.

بۆ ئەو مەبەیتە یەکگرتوو ئامادەیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی دەربڕی بۆ هەر هێزێکی نیشتیمان پەروەر بۆ خزمەتکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان.

 

 

ئـ . كـ