هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە بەرەی تورکمانی عێراقی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە بەرەی تورکمانی عێراقی کرد

 

 

ئەمرۆ یەکشەممە بەرواری (۲۰۱۸/۱۱/۲٥ )بەڕێزان ( خەلیل ئیبراهیم) سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و (د. محەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندى ية سیاسییەکان و (شێرزاد مامە) ئەندامی دەزگای پەیوەندی یە سیاسی یەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بەرەی تورکمانی عێراقی پێکهاتبوون لە بەڕێزان (ایدن معروف) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی فراکسیۆنیبەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان و (هیمداد بلال) بەرپرسی لقی هەولێری بەرەی تورکمانی و (عزالدین) بەرپرسی پەیوەندیە سیاسییەکانی لقی هەولێر و (بدر هادی) بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندی یەکانی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی.

لەدانیشتنێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەکانی ۹/۳۰ ی پەرلەمانی کوردستان و جەخت کرایەوە لەسەر رۆڵی پەرلەمانێکی کاراو رۆڵی ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر بۆ زیاتر داکۆکی کردن لە ژیان و گوزەران و مافی هاوڵاتیان . هەروەها باس لە رۆڵی پێکهاتەکان کراو لە ئێستاو ئایندەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان و دور لە دەستێوەردانی حزبی لەو نوێنەرایەتی یە.
لە تەوەرەیەکی تر باس لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا و پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان بە گوێرەی بونیان و رابردووی مێژویی ئەو پێکهاتانە لە کوردو تورکمان و عەرەب، بەگرنگ زانرا گفتوگۆ و دانیشتن لەسەر مێزی هەماهەنگی بکرێتە نەخشەرێگا بۆ چارەسەری کێشەکان و پرسە سیاسی یەکان بوون پێکهاتەکان لە شوێنە جێ ناکۆکەکان و هەر پێکهاتەیەک بە رۆحی نیشتیمانێکی هاوبەش دان بە مافی ئەوانی تر دا بنێن.

لەکۆتایی جەخت لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ کاری هاوبەش و لێک تێگەیشتن بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان.