هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وه‌فدێكی ئەڵمانیا كرد

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وه‌فدێكی ئەڵمانیا كرد

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱۸/۱۰/۱۰ بەڕێزان د. هادی عەلی سەرۆكی ئەجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیەسیاسیەكان پێشوازیان كرد لە بەڕێز كاپتن لۆرس ، لە نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربازی ئەڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی گۆڕەپانی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و رێژەی كەمی بەشدربوونی خەڵك و نەمانی متمانە بە سندوقەكانی هەڵبژاردن و كۆی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتی كەوتۆتە ژێر پرسیار.


لەتوەرەیەكی تردا باس لە پرسی كورد و بەشداری سیاسی كورد لە بەغدا و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.


لەكۆتاییدا باس لەپەیوەندیەكانی نێوان هەردولا كرا بۆ هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی پرەنسیپی دیموكراتی و قبوڵكردنی یەكترو فرەیی لە هەرێمی كوردستان.