هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

 

 

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بسم الله الرحمن الرحم
راگەیاندراوێك لە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە
ئەمرۆ دووشەمە 1/10/2018 ئەنجومەنی جێبەجێكردن بە سەرپەرشتی بەرێز جەنابی مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌والدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەیەكی نا ئاسایی گرێدا بۆ هەڵوەستە كردن لەسەر دەرنجامە بەراییە راگەیاندراوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە رۆژی 30/9 دا ئەنجام درا.
سەرەتا كۆبونەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێكخستنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كاندیدە ماندونەناسەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح ژمارە 119 كرد بۆ هەوڵ و ماندوبونە بێ درێغیەكانیان لە چەند مانگی رابردوو دا و لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بەرزنرخاند كە شەو رۆژیان خستبوە سەریەك بۆ سەرخستنی لیستی بەرەو ئیێلاح و پرۆسەی هەڵبژاردنەكان هەروەك سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەماوەری كوردستان بەگشتی و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان كرد بۆ بە دەمەوە چونی پرۆسەی دەنگدان و بەرنامەرێژی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتو و گونجاو لەگەڵ ستانداردە جیهانی و نێودەوڵەتیەكاندا..
لە تەوەرەیەكی تردا كۆبونەوەكە هەڵوەستەی لەسەر دەرەنجامە چاوەرواننەكراوەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح كرد و سەرەرای هەبوونی چەندین پێشێلكاری لایەنە دەسەڵاتدارەكان بۆ ساختەكاری و زیادكردنی نایاسایی رێژەی دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆیان ، كۆبونەوە رایگەیاند كە دەرەنجامەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح لە ئاست هەوڵ و ماندوبونی رێكخستنەكان و كاندیدەكان و چاوەروانی جەماوەری كوردستاندا نیە و لەو بارەیەوە كۆبونەوە ئامادەیی تەواوی سەركردایەتی یەكگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی و رێگا خۆشكردن بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارە زاتی و بابەتیەكان و بەخۆداچونەوە و وەرگرتنی بریاری پێویست بۆ تێپەراندنی ئەم دەرەنجامە نەخوازراوەو هەروەها بۆ ئەم مەبەستە بە زوترین كات سەركردایەتی یەكگرتووكۆونەوەیەكی تایبەت ساز دەكات بە مەبەستی بەرنامەدانان بۆ كۆبونەوەی گشتی و ئەنجامدانی هەر گۆرانكاریەكی پێویست بۆ چارەسەركردنی دەرهاویشتە نەخوازراوەكانی ئەم ئەنجامە چاوەرواننەكراوە هاوكات بەلێن بۆجەماوەر و رێكخستنەكانی یەكگرتوو دوپات دەكەینەوە كە بە ستراتیژ و بە دانانی پلان و بەرنامەی پێویست بە گورو تین و تەوژمی پر لە هیواوە خەبات دەكەین و خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەدەكەین
ئەنجومەنی جێبەجێكردن
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
10/1/2018