هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی حیزبی ئیراده‌ی توركمانی

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی حیزبی ئیراده‌ی توركمانی

 

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 27/8/2018 به‌رێزان (د.ێلاح الدین بابكر) كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی و (م.قاسم گه‌ڵاڵی) به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و (م. علی سالح میران) كارگێری ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ولێر پێشوازیانكرد له‌ وه‌فدێكی حیزبی ئیراده‌ی توركمانی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (د. عەباس فازل) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (م. هۆشیار عەبدولڵا شەمسەددین) ئه‌ندامی شورای ناوه‌ندی..

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند باس له‌ بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كرا و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.