هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە ـ التیار المستقبل الکوردی السوری ـ کرد

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە ـ التیار المستقبل الکوردی السوری ـ کرد

 

 

ئەمڕۆ سێ شەم ۲۰۱۸/۸/۱٤ بەڕێزان م. نصرالدین سعید سندی بەرپرسی دەزگا و مغدید صدیق و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان .. پێشوازیان کرد لە وەفدێکی التیار المستبل الکوردی فی سوریا پێکهاتبو لە بەڕێزان کاک سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی و وەفدی یاوەری.

لە کۆبونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و ئەو دۆخەی ئێستا پاش روداوەکانی عەفرین و پێشهاتە نوێیەکانیگۆڕەپانی سیاسی رۆژئاواو سوریا بەشێوەیەکی گشتی و رۆڵی حزبە کوردیەکان لە چارەسەرو بە ئامانج گەیاندنی خەباتی نەتەوەیی کوردمان.
ـ لەلایەن خۆیەوە م. نصرالدين بەخێرهاتنی کردن و سوپاسی سەردانەکەی کردن .. وتی یەکگرتوی لەسەرەتای قۆناغەکانی کاری خۆی وەک هێزێکی مەدەنی رۆڵی ئاشتەوایی لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و لێک نێزیک کردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و .. هەرچیەک لە بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستان بووە هەوڵی بۆ داوە.