هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌

راگه‌یه‌نراوێك له‌ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا پیرۆزبایی‌و دەستخۆشی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و سەرجەم فراكسیۆنە ناڕازایەكان دەكات.

 

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لێدوانێك لە ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی‌و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و سەرجەم فراكسیۆنە ناڕازایەكان دەكەین بەتایبەتی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەمڕۆ چوارشەممە (6/6/2018) لە هەنگاوێكی مێژوویدا هەموو پێكەوە توانیان هەوڵەكانیان بخەنە كار بۆ رسواكردنی كودەتا ئەلكترۆنیەكەی (12/أیار)و داكۆكی كردن لە ئیرادەی گەل‌و مافی دەنگدەران‌و ڕێگرتن لە ساختەكاری‌و لە كەداركردنی پڕۆسەی سیاسی‌و دیموكراسی لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان .

 

 

 

ئەنجومەنی سیاسی

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

6/6/2018