هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری له‌ هێرش و پەلامارە سەربازیەكەی توركیا و هەندێ‌ لە گروپە چەكدارەكانی تری سوریا بۆ سەر شاری عەفرین و داواش له‌ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەكات  ئەو هێرشە سەربازیە رابگرێت و رێگا چارەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانە  بگرنه‌به‌ر.

 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه‌:ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە هێرش و پەلامارە سەربازیەكەی توركیاو هەندێ‌ لە گروپە چەكدارەكانی تری سوریا بۆ سەر شاری عەفرین كە دەبێتە هۆی زەرەرو زیانێكی زۆر لە هاوڵاتیانی شارەكەو ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخی ناوچەكە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:لەو سۆنگەیەوە داوا لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەكەین هەرچی زووترە ئەو هێرشە سەربازیە رابگرن بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش ببێت بۆ بەرپابوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەداو چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بە رێگا چارەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانە.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە

سەبارەت بە شاری عەفرین

 

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە هێرش و پەلامارە سەربازیەكەی توركیاو هەندێ‌ لە گروپە چەكدارەكانی تری سوریا بۆ سەر شاری عەفرین كە دەبێتە هۆی زەرەرو زیانێكی زۆر لە هاوڵاتیانی شارەكەو ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخی ناوچەكە..

لەو سۆنگەیەوە داوا لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەكەین هەرچی زووترە ئەو هێرشە سەربازیە رابگرن بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش ببێت بۆ بەرپابوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەداو چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بە رێگا چارەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانە.

 

ئەنجومەنی سیاسی

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

21/1/2018