هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌و له‌باره‌ی بابه‌تێكی هەفتەنامەی (ئاژانس) كه‌ لە ژمارە (71)ی ئەم هەفتەیەدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌رونكردنه‌وه‌كه‌داهاتووه‌:هەفتەنامەی (ئاژانس) لە ژمارە (71)ی ئەم هەفتەیەدا بابەتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا باس لەوە دەكات كە یەكگرتوو لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین پڕۆژەو دەستپێشخەری پێشكەش بە حكومەت كردوەو وای پیشانداوە گوایە بڕیاری پاشەكەوتی مووچە پێشنیاری یەكگرتوو بووە.

 

له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ :ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هەمو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ناوەرۆكی ئەو بابەتە بە شێوەیەكی چەواشەكارانەو نابابەتیانە نوسراوەو جۆرێكە لە پڕوپاگەندە دژ بە یەكگرتوو.. ئەو هەفتەنامەیەش ئەوە جاری یەكەمی نیە كە باس و بابەتی لەو جۆرە بڵاو دەكاتەوە.

 

رونیشیكردۆته‌وه‌:یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هیچ كاتێك پڕۆژەو پێشنیاری نەبووە بۆ پاشەكەوتی موچە، ئەوەی لەو بارەوە دەوترێ‌ درۆیەكی هەڵبەستراوەو دوورە لە ڕاستیەوە.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

هەفتەنامەی (ئاژانس) لە ژمارە (71)ی ئەم هەفتەیەدا بابەتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا باس لەوە دەكات كە یەكگرتوو لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین پڕۆژەو دەستپێشخەری پێشكەش بە حكومەت كردوەو وای پیشانداوە گوایە بڕیاری پاشەكەوتی مووچە پێشنیاری یەكگرتوو بووە.

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هەمو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ناوەرۆكی ئەو بابەتە بە شێوەیەكی چەواشەكارانەو نابابەتیانە نوسراوەو جۆرێكە لە پڕوپاگەندە دژ بە یەكگرتوو.. ئەو هەفتەنامەیەش ئەوە جاری یەكەمی نیە كە باس و بابەتی لەو جۆرە بڵاو دەكاتەوە..
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هیچ كاتێك پڕۆژەو پێشنیاری نەبووە بۆ پاشەكەوتی موچە، ئەوەی لەو بارەوە دەوترێ‌ درۆیەكی هەڵبەستراوەو دوورە لە ڕاستیەوە.
لە لایەكی ترەوە جەخت لە سەر ئەوە دەكەینەوە كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەك لایەنێكی سیاسی ئیصلاحخواز بە ئەركی خۆی دەزانێ‌ پڕۆژەو دەستپێشخەری بۆ چاكسازی سیاسی و بوارەكانی تر پێشكەش بە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات، بەڵام دیارە بە دەمەوە هاتن و جێبەجێكردنیان ئەركی سەر شانی حكومەت و دەزگا بەرپرسەكانە..
میدیای ئازاد ئەگەر لە ڕاستیدا ئازاد بێت، دروست ئەوەیە ڕەخنە لە حكومەت بگرێ‌ كە وەك پێویست وەڵامی ئیجابی پڕۆژەو دەستپێشخەریەكان ناداتەوە.

ئەنجومەنی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
11/1/2018