هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی باڵای یەكگرتوو بەشداری بەرز راگرتنی یادی مەولودی پێغەمبەر(د.خ)یان لە شاری هەولێر كرد

شاندێكی باڵای یەكگرتوو بەشداری بەرز راگرتنی یادی مەولودی پێغەمبەر(د.خ)یان لە شاری هەولێر كرد

 

 


بەمەبەستی بەرز راگرتنی یادی لە دایكبوونی موحەممەدی پێغەمبەر(ی درودی خوای لەسەر بێت) ،ئەمرۆ پێنج شەممە 30/11/2017 شاندێكی باڵای
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان (فەرهاد مەلا صالح ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و فەرهاد یاسین بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێر و ژمارەیەك لە كارگێرانی مەڵبەندی دوو .بەشداریان لە مەراسیمەكانی مەولودی ناو بازاری شاری هەولێر كرد.
لە میانەی بەشدارییەكان وێڕایی دەست خۆشی لە ساز كردنی مەراسیمەكان و پیرۆز بایی كردن لە یادی لە دایكبوونی سەروەرمان لەگەڵ هاوڵاتیان و كاسبكاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوایان خواست یادی لە دایكبوونی
پێغەمبەر دوردی خوای بێت ،ببێتە هۆكاری ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و سەركەوتنی گەلەكەمان و كۆتایی هاتنی قەیرانەكانی هەرێم.