هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێشوازی ده‌كات لە نوێنەرانی بەشێک لەرێکخراوەکان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك

ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێشوازی ده‌كات لە نوێنەرانی بەشێک لەرێکخراوەکان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك

وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەنوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێشوازی ده‌كات لەوەفدێک لە نوێنەرایەنی بەشێک لەرێکخراوەکان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كات.

ئەمرۆ وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کەپێکهاتبوو (ناسک تۆفیق و مصگفی عبدالله ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێ به‌جێ كردن و دڵخواز عبدالله )لەنوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێشوازییان کرد لەوەفدێک لە نوێنەرانی بەشێک لەرێکخراوەکان (رێکخراوی فیوچەرو ئەنستوتی ۆرک و چەند کەسایەتیەک)کەیاداشتێکیان ئاراستە كردوه‌ تا ئامادەسازی سیاسی و یاسایی بکرێت پێش بەرواری25-9.

وه‌فدی میوان پێیان وابوو بەرەی بەڵێ و نەخێر لەئێستا هەریەکەیان بەجۆرێ لەزەرەری هەرێمدایەو مەترسی هەیە بۆیە ئەگەر دوابخرێ ئێمەش راو سەرنجی خۆمان لەچەند خاڵێک خستە روو:

وه‌فدی یه‌كگرتوو رایانگه‌یاند: كه‌ ئێمە لەگەڵ ریفراندۆم و هەوڵەکانین بۆ سەربەخۆیی چونکە خەون و خەباتی سەدان ساڵەی گەلەکەمانەو ستراتیجی یەکەمی دانپێدانراوی دوو کۆنگرەی خۆمانە ،وە نەک لەورۆژەی باسی ریفراندۆم کراوە بەڵکولەورۆژەی پەرلەمان داخراوە ئێمەهەوڵ و جوڵەیسیاسیمان لەپێناو کاراکردنەوەی پەرلەمان بوە لەرێگەی سازان و ئاشەوایی نێوان لایەنەسیاسیەکان و قسەی جدی و هەوڵی بەردەوام بۆ چاکردنی موچەو بژێوی خەڵک بووە،وهەمیشە ئەمینداری حزب ووتویەتی بەگیرفانی بەتاڵ و دڵی شکاو هاوڵاتیان ناتوانن بچنە سەرصندوقی دەنگدان بۆیە دەبێ ئاشتەوایی سیاسی و رێککەوتنی سیاسی نێوماڵی خۆمان لەپێش هەموو هەنگاوەکانی تر بێت تا پەرلەمان کارابێتەوە و موچەوبژێوی خەڵکیش چارەسەربکرێ .

هه‌روه‌ها ئه‌وشیان خسته‌روو کە بەرواری 25-9 دەبێت بەپێی هەلومەرجەکان کەدێتە پێش بڕیاری لەسەر بدرێت.