هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : كوڕو كچی ئێمە نەوەیەكی بەئەمەك و باوەڕدارو رەوشت بەرزن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : كوڕو كچی ئێمە نەوەیەكی بەئەمەك و باوەڕدارو رەوشت بەرزن

 

 

ئەمرۆ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی كرد لە پۆلێك لە كوڕان و كچانی سنوری مەڵبەندی چواردەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی كۆتایی هاتنی خولێكی هاوینە بۆ نەوەیەكی پەروەردە كراوو زانست خوازو باوەڕدار.

لە ووتەیەكدا ئەمینداری گشتی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارو مامۆستایانی خولەكە كردو هیوای سەركەوتنی بۆخواستن بۆ هەوڵدان و گرنگی زیاتر بەنەوەی داهاتوو بەتایبەت ڕۆڵەكانی یەكگرتوو لەو نێوەندەدا پێویستە زیاتر پەرە بەرۆشنبیركردن و زانست و پەروەردەكردنیان بدرێ بۆ گەیشتن بەئاییندەیەكی گەش.

هەروەها بەڕێزیان وتیشی: كوڕو كچی ئێمە نەوەیەكی بەئەمەك و باوەڕدار و رەوشت بەرزن ئێمە شانازیان پێوە دەكەین، تیشكی خستە سەر گرنگی پرۆسەی زانست و پەروەردە كە بە شێوازو میكانزمێكی سەردەمیانە بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان بە دیدو تیگەیشتنی نوێ كە ببێتە جێی شانازی هەمووان.

لەكۆتاییدا رایگەیاند، ئەو جۆرە چاڵاكی و خولانە خزمەتێكی گەورە دەكەن بە كاروانی پڕشكۆی یەكگرتوو و نەخشەی ئایندەیەكی گەشترو پێشكەوتوو بەشێوازێكی سەردەمیانە جگەر گۆشەكان و لاوەكانمان پەروەردە بكەین و بەدووریان بگرین لە گشت ئاریشەو كێشەو گرفتێك.

 

ئـ . كـ