پێش نیوه‌ڕۆی ئەمرۆ سێ شەممە 18/7/2017 بەرێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری د.سه‌لاحه‌دین بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌هه‌ولێر پێشوازیان كرد له به‌رێز (كاتسۆمی مۆریاسۆ) سه‌ركونسولی یابان له هه‌ولێر.
له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له هاوكاریه‌كانی یابان كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاری و هه‌روه‌ها پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێم و عێڕاق به‌گشتی و به‌تایبه‌ت پرسی ریفراندۆم و ئاشته‌وایی نیشتمانی.
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی دوای روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌مه‌ڕ پرسه‌كان و بابه‌تی ریفراندۆم، سوپاسی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی یابانی كرد له خه‌مخۆری سیاسی و هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان .
م-ع-كانی