دوای نیوه‌رۆی ئەمرۆ دوو شەمە 17/7/2017 بەرێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ راوێژکارانیدا له هه‌ولێر کۆبۆوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی عێراق بە گشتی و بارودۆخی ئابوری و سیاسی ناوچه‌كه‌و كوردستان بە تایبەتی و هەوڵەکانی یەکگرتووی باسكرد بە تایبەت بۆ چارەسەری بژێوی خەڵک و کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی و زەمینە سازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە شێوەیەک كه لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان بێت بۆ بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆی کوردستان .
ئه‌مینداری گشتی وتیشی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام لە پێناو بەرژوەندییە گشتیەکانی خەڵک وخاکی کوردستان كاری كردووە و هەمیشە هاریکارێکی سەر راست و دڵسۆز بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا ریفراندۆم لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان شتێکی نوێ نیە و ئێمە لە کۆنگرەی شه‌ش و حه‌وت به‌كۆی ده‌نگ جەختمان لەسەر مافی چارەی خۆنوسین و دروستبونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان کردوەتەوە و بە یەکێک لە ستراتیژە سەرەکیەکانی یەکگرتوومان داناوە و، یەکگرتوو لەسەر جەم قۆناغەکاندا خاوەنی پلان و ئەجێندای خۆیەتی بۆ خزمەتی خاك و نیشتمان.
پاشان راوێژكارانی به‌رێز به‌چەندین پێشنیار و به‌شداربوون و كۆبونه‌وه‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.