كاتژمێر 10:30سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشەممە بەرێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردن پێشوازی له‌شاندی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد كه‌پێكهاتبوون له به‌رێزان (كه‌ریم به‌حری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و نادرقه‌ڵادزه‌یی و شێردڵ ته‌حسین و ساڵح كاكۆ ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان .
سه‌ردانی شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتیمانی ) بوو كه‌وه‌ك پێشنیاركردنی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی ڕاوێژی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان.
ئه‌مینداری گشتی دوای به‌خێر هاتنی گه‌رمی شانده‌كه و سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی بۆهه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ڕاو بۆچوون و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر گرنگی پڕۆژه‌كه زه‌رووره‌تی و پێویستی گفت‌و گۆ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دانوستان له‌نێوان لایه‌نه‌كان كرد وه‌جه‌ختی كرده‌وه كه‌جگه له‌لۆژیكی گفتوگۆ هیچ ڕێگایه‌كی تر نیه .
له‌ته‌وه‌رێكی دیكەدا ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه وه‌پێویستی به‌یه‌كڕیزی و یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خۆئاماده كردن بۆئه‌رك و پێویستیه‌كانی قۆناغه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان و پێشهاته‌كان.