هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو : مامۆستا شەماڵ بۆ هەمووان بوو لەگژو گیاو خاک و ئاو تاناخى مرۆڤەکان

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو : مامۆستا شەماڵ بۆ هەمووان بوو لەگژو گیاو خاک و ئاو تاناخى مرۆڤەکان

لەمیانەى بەشداریکردنى لەساڵیادى کۆچى دوایى زاناى خواناس و ژینگە دۆستى کوردستان مامۆستا شەماڵ موفتى کە لقى سلێمانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى کوردستان دواى نیوەرۆى ئەمڕۆ شەممە 18/2/2017ڕێکیان خستبوو مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند" مامۆستا شەماڵ موفتى زانایەکى گەورەى خواناس و ژینگە دۆستیکى بێ وینە بوو هەموان سوودیان لە مامۆستا وەرگرتوە هەر لە لەگژو گیاو خاک و ئاو تا ناخى مرۆڤەکان.

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو ئاماژەى بەوەشکرد" ساڵێک پێش ئێستا پیاوێکى گەورە و خزمەتکارێکى بەناوبانگى ئەم میلەتەمان سپاردەى خواى گەورە کرد،کە مەدرەسەیەکى گەورەى ئەخلاقى بوو لەگەڵ کەمى تەمەنى بەڵام خزمەتیکى زۆرى پێشکەش کرد بێ جیاوازى هەموو بیرو باوەڕە جیاوازەکان عەلمانیەکان و ئیسلامیەکان وەک یەک سودیان لە بیرۆکەو زانستەکانى وەرگرتووە.

ئەمینداری گشتی ڕونیشکردوە" مامۆستا شەماڵ مەدرەسەیەکى گەوەرەى ئەخلاقیش بوو کاتێک مرۆڤەکان گوێیان لێ دەگرت هەستیان بەوە دەکرد کە خزمەتیان دەکات و قسەیان بۆدەکات نەک قسەیان بۆ هەڵڕێژێت، جیاوازى قسە ڕشتن و قسە کردن زۆرە.

لە کۆتایدا ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەستخۆشى لە لقى سلێمانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى کوردستان کرد بۆ سازکردنى ئەم مەراسیمە.