هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵی ئاشتیانە لەچارەسەری گرفتەكانی هەرێمدا ببینێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵی ئاشتیانە لەچارەسەری گرفتەكانی هەرێمدا ببینێت

 

 

كوردیو – سلێمانی

 

لەمیانەی بەشداری كردنی لەمەراسیمی كردنەوەی سپێدە FM كە زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (2017/2/16) (م. سەڵاحەددین موحەممەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: پێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵی ئاشتیانە لەچارەسەری گرفتەكانی هەرێمدا ببینێت، چونكە زۆربەی كات گرژییەكان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە زیادی كردووە.

ئەمینداری گشتی ستایشی ڕۆڵی كاراو كارمەندانی دەنگی یەكگرتووی كردو ئومێدەوار بوو كردنەوەی سپێدە FM یش قۆناغێكی نوێ لەكاری ڕأگەیاندنی یەكگرتوو بێنێتە ئاراوە.

پاشان لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئامادەی بوون ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو ووڵاتەو جەختی كردەوە كە لەكۆبوونەوەكاندا باسی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكەیان كردووەو داواشیان لەبەرپرسانی ئێرانی كردووە كە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقدان پێویستە فشارەكانیان لەسەر بەغدا زیاتر بكەن بۆ چارەسەری گرفتەكان لە نێوان هەرێم و بەغدا بەگشتی و پرسی دارایی و قوتی خەڵك بەتایبەتی.

 

ئـ . كـ