هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدولڵا، ئەمینداری گشتی پرسە نامەیەكی ئاڕاستە كرد

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدولڵا، ئەمینداری گشتی پرسە نامەیەكی ئاڕاستە كرد

 

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : وەفاتی زانای بەویقار و کەسایەتی دیاری هەولێر و سۆران ،جەنابی مامۆستا مەلا عبدالله دڵگرانی کردین
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
مِـنَ الْمُــؤْمِنِيـنَ رِجَـالٌ صَـدَقُــوا مَـا عَـاهَــدُوا اللَّــهَ عَلَيْـهِ فَمِنْهُــمْ مَــنْ قَضَـىٰ نَـحْبَــهُ وَمِنْهُــمْ مَــنْ يَنْتَـظِــرُ وَمَــا بَــدَّلُـوا تَبْــدِيــلًا
هەواڵی وەفاتی دۆستی ڕێزدارو زانای بەویقارو کەسایەتی دیاری هەولێر و سۆران ،جەنابی مامۆستا مەلا عبدالله دڵگرانی کردین ،
بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم زانایانی موحتەرەمی کوردستان ئەکەین، لەقاپی رەحمەتی خودا داوای پلەی باڵاو پاداشتی فراوانی بۆ دەکەین،
کۆچی ئەم زانا نازدارە پاش تەمەنێکی درێژی پڕ لە خزمەت بەعیلم و عیرفان خەسارەتێکی گەورەیە، لەخوای متعال داواکارین هاوڕێ و قوتابی و کوڕەکانی سەرکەوتووبن بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە و بەردەوامی ڕێبازەکەی .
انا لله وآنا آليه راجعون
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان