هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی مامۆستا بورهانی کرد

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی مامۆستا بورهانی کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨/١٢/٢٠٢٣ بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەیاوەری شاندێک لەئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی لەشاری سلێمانی سەردانی مامۆستا بورهان محمد ئەمینی کرد کە بەڕێزیان ماوەی چەند ڕۆژێکە باری تەندروستی تێکچوەو ئێستا لەنەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی لەژێر چاودی پزیشکیدایە.
 
 
مامۆستا بورهان محەممەد یەکێکە لەدامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی و خاوەنی تەفسیری ئاسانەو ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەنزیکەوە هەواڵی تەندرستی بەڕێزیانی پرسی و داوای لەخودای بەڕەحم کرد کە شیفای خێری بۆبنێرێت و نەخۆشیەکەی بە خێرو چاکە بۆ ئەژمار بکات کە ناوبراو تەمەنێک لەخزمەت خەڵک و خاک و ئیسلامدا ژیاوە.