هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی لە عێراق كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی لە عێراق كرد

 

 

لە میانەی سەردانی بۆ شاری بەغداو دیدارو كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەرێز (بەنگین رێكانی) وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەوە كرا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردو داوای كرد ئەركی هەموولایەكە بە دڵسۆزی و بەو پەری جدیەت كاربكەن و هەوڵبدەن بۆ چارەسەری ریشەیی ئەو كێشانەو جەختیكردەوە لەوەی كە ئەو پۆستانەی هەرێم لە بەغدا هەموو پێكەوە وەكو یەك تیم خۆیان بە نوێنەری هەموو كوردستان بزانن و كاربكەن بەو ئاراستەیە.
لە كۆتاییدا وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و شاندی یاوەری دەربری و ستایشی رۆڵ و كارایی نوێنەرانی یەكگرتووی لە بەغدا كرد.