هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق كۆبۆوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق كۆبۆوە

 

 

لەمیانەی سەردانی بۆ شاری بەغداو دیدارو كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەرێز (كوتراشیف البروس) باڵیۆزی كۆماری روسیای فیدراڵی لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆی تایبەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەكە گرنگەو پێویستە هەموو هێزە سیاسیەكان لە عێراق بە چاوی دڵسۆزی و خەمۆریەوە بڕوانە كێشەكان و بە ئاڕاستەی خزمەتكردن بە هاوڵاتیانی گەلی عێراق هەنگاو بنێنن و رێگەچارەی بۆ بدۆزنەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی جەنگی غەززەو ئۆكرانیا بابەتێكی تری گفتوگۆكانی نێوان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و باڵیۆزی روسیا بوو لە عێراق.