هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق دةكات

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق دةكات

لە درێژەی دیدار و سەردانەكانی لە بەغدا، لە رێكەوتی 6/12/2023، بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی جەنابی (الدكتۆر عبداللطیف جمال رشید) سەرۆك كۆماری عێراقی كرد.

لە دیدارێكدا مامۆستا صلاح الدین موحەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان جەختی لە گرنگی پەیوەندی و ڕاوێژكردن لە نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراقدا كردەوە بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەركردنی مافەكانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان.

لایخۆیەوە، سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەبارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەكانی و پێویستی یەكڕیزی هەموو هێزە سیاسییەكان كرد بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و كاركردن بۆ باشتركردنی دۆخی گوزەران و خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان و ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان حكومەتی فیدراڵی وهەرێمی كوردستان كرد بۆچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی بەپێی دەستوور و یاسا و بە شێوەیەك كە مافی هەموو هاوڵاتیان مسۆگەر بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

May be an image of 5 people, dais, the Oval Office and text
May be an image of 7 people and the Oval Office