هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

به‌غدا.. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبویه‌وە

به‌غدا.. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبویه‌وە

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 4/12/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی بەرێز (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باروخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرد و زۆر وەستان لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بابەتی موچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و دابینكردنی موچەكانیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە بەغدا پرسێكی سەرەكی دیدارەكە بوو.

شایانی باسە شاندی باڵای یەكگرتوو بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی یەكگرتووە و بە یاوەری م. خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و د.موسەننا ئەمین و م. دارا سێكانیانی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووە.