هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتووی ئیسلامیی پێشوازی لەشاندێكی باڵای یەكێتی كرد

یەكگرتووی ئیسلامیی پێشوازی لەشاندێكی باڵای یەكێتی كرد

ئەمڕۆ شەممە 25-11-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبونی شاندێكی باڵا پێشوازیكرد لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو لە دیدارەكەدا بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تیشكی خستەسەر دوا كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و خوازیاری یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەكان بوو.

لای خۆشیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كە بارودۆخی جیهان بەگشتی و ناوچەكە بەتایبەتی پێویستی بە هەڵوێستە لەسەر كردن هەیە كە بەداخەوە بەرپرسانی كورد وەك پێویست ئامادەسازیان بۆ نەكردووە، هەروەها خەجتیشی كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەو كاتەی كە بۆی دیاری كراوە ئەنجام بدرێت و لەژێرچاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان دوورلە ئەنجامدانی ساختەكاری ئەنجام بدرێت.