هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێك ئاڕاستەی ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێك ئاڕاستەی ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

بەرێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كە بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە بەرواری (30/9/2023) لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ئاڕاستەی بەڕێزان مامۆستا (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و مامۆستا كامل حاجی عەلی) و ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەكات. ‏

بەڕێزان مامۆستا عیرفان شێخ عەلی

مامۆستا كامل حاجی عەلی

‏بەڕێزان ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان

‏السلام علیكم ورحمە الله ...

كۆنگرەكەتان لەمانگی مەولودو ئانوساتێكی هەستیاردایە، سەركەوتنی پەیوەستە بە گیانی برایەتی ئیمانی و هەستی مەسئولیەت و سەبرو لێبوردەییتانەوە، بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەنازی برایەتی و بە ناوی هەزاران دڵسۆزی ڕابوونی ئیسلامی كوردستانەوە، داواكارین ئەم ڕۆژە بەگیانی لێبوردەیی و برایانە بەسەربەرن .. لەبەر خاتری خوداو شكۆی سەحوەی ئیسلامی و مێژووی خەباتی خۆتان، چاوپۆشی بكەن لە نیگەرانی و ڕەخنەو خەتاكانی یەكتر و دڵی دۆستانتان خۆش بكەن و ڕۆحی سابقینتان شادبكەن .. براوەو دۆڕاو لەنیزاعی وادانیە ،، بە جوان بەڕێكردنی ئەمڕۆژە هەموو براوە ئەبن، بە تەشەنوج و گرژی و كولانەوەی برینەكان هەموتان دۆڕاو ئەبن ..‏

تكایە بەرپرسانەو برایانە مامەڵە بكەن لەگەڵ ئەم كۆنگرەدا، بالحسنی و بەخۆشی دۆخەكە بەڕێ بكەن.

‏ان ارید الا الاصلاح ما استطعت ،،

‏والسلام علیكم ورحمە الله

‏‌برای دڵسۆزتان

‏صلاح الدین محمد بها‌ءالدین