هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەردەم خوشكانی ئێمە پێشەنگ بوون

 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان

ئەمڕۆ شەممە 2-9-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان و باسی لە بارودۆخی كۆمەڵگەو ڕۆڵی ئافرەتان و كاری خوشكان و بەرپرسیاریەتیانی كردو ڕایگەیاند: جێ دەستی خوشكانی ئێمە لەباشكردنی ڕەوشی خێزان بەگشتی و ژنان بەتایبەت دیارەو ڕۆڵی سەركردەو ئەندامانی یەكگرتووی خوشكان لەناو كۆمەڵگە بەرز دەنرخێنین كە هەردەم پێشەنگ بوون.

May be an image of 2 people and dais