هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كاتێ حكومەت باكی بەهاواری هاوڵاتی نەبێ!! ئەم دۆخە دژوارە بەرهەمدێ

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كاتێ حكومەت باكی بەهاواری هاوڵاتی نەبێ!! ئەم دۆخە دژوارە بەرهەمدێ


مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە:" كاتێ حكومەت باكی لەموعانات و هاوارو دادی هاوڵاتی نەبێ !! كاتێ سیاسی گوێی لەڕاست و درۆی قسەكانی نەبێ !! كاتێ كادری حزب لەململانێی حزبیدا دەست ببا بۆ نادادی و ناوزڕاندن و بوختان !! كاتێ میدیاكار بۆ بازاڕگەرمی خۆی چاوی لەدروستی سەرچاوە نەبێ !! ئەم فەوزاو نادادی و دۆخە دژوارە بەرهەمدێ ، زۆر بەداخەوە".