هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هیجرەت سەرەتای هەجری جەهل و ستەم بوو

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هیجرەت سەرەتای هەجری جەهل و ستەم بوو

 

 

 

بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچی و یادی هیجرەتی سەروەرمان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) :

لە پەیامەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووە، ساڵی نوێی كۆچی (1445) و یادی هیجرەتی سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم) بەخێر هاتەوە، ساڵیادی موژدەی هەڵهاتنی خۆری باڵادەستی دەستوری مەدینەو كۆتایی سەردەمی تاریكی ستەم و بتخانەو چەواشەكاریە، هیجرەت سەرەتای هەجری جەهل و ستەم بوو، ئیعلانی سەرخستنی خوایی بوو بۆ پێغەمەری خاتەم (صلی اللە علیە وسلم) و شوێنكەوتوانی بۆهەتا هەتایە.