هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەكات

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەكات

بەڕێز مامۆستا ( سەڵاحەدین موحەمەد بەهائەدین ) ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ( پاڤڵ تاڵەبانی ) سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، پیرۆزبایی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی ئاڕاستە کردن .
بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ، هیوای خواست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، وەک حزبێکی خاوەن مێژوو ، بەردەوام بێ لە خەباتی مەدەنی و سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری سیستەمی حوکمڕانی . هەروەها ، هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی هەرێم ، پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و لابردنی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
لە لایەن خۆیانەوە ، بەڕێز سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ، وێڕای دەربرینی سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە کاری پێکەوەیی نێوان لایەنە کاریگەرەکان ، بە مەبەستی بەرقەرار بوونی پرۆسەی سیاسی لەسەر بناغەیەکی پتەوی هاوبەش .