
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە (24/4/2023) بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، پێشوازی كرد لە بەڕێزان (شێخ عومەر بەرزنجی) بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق و مامۆستا (بەكر ئەحمەد جاف) باڵیۆزی عێراق لەڕۆمانیا كە بەبۆنەی پیرۆزبایی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوویان كرد.