هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 28هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ‎ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
‎بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
‎ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
‎
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
‎بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
‎هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
‎ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بكەین.
‎هەر شاد و سەرفرازبن
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی