هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و باڵیۆزی عێڕاق لە ئەنقەرە كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و باڵیۆزی عێڕاق لە ئەنقەرە كۆبوونەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٣١ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان د.صلاح الدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی تورکیا سەردانی باڵیۆزخانەی عێڕاقیان لە شاری ئەنقەرە کرد و لەلایەن بەڕێز باڵیۆز (خەلیل محمود مەشهەدانی) و ستافی باڵیۆزخانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی باڵیۆزی عێراقی کرد لە مەڕ بەدواداچوون و هەوڵ و خەمخۆریان سەبارەت بە کارەساتی شەهیدانی پارێزگای ماردین.

لەلایەن خۆیانەوە باڵیۆزی عێراقی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆیانی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە بە ئەرکی خۆیانی دەزانن بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکەن تا گەیشتنی بە دەرئەنجامی یاسایی.