هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: چاكسازی بەكەسانێك دەكرێت كەچاكسازییان لەخۆیاندا كردبێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: چاكسازی بەكەسانێك دەكرێت كەچاكسازییان لەخۆیاندا كردبێت

لەمیانەی بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی فراوانی ساڵانەی ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەریەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەمڕۆ هەینی ٩/١٢/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ڕێخكراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان كاری چاكسازی كۆمەڵگە دەكەن و پێویستە بە كرداری دروشمی ئیصلاح و چاكسازی لەناو خەڵك بەرەو باشتر ببنەن و دروشمەكە تایبەتمەندی خۆیی هەیە كە زۆرینە هەڵی دەگرێت هەندێكی بەڕاست و هەندێكیش بە ناڕاست، پێغەمبەران (درودی خودایان لەسەر بێت) بۆ ئەوە هاتن كە ئەم دروشمە بخەنەسەر ئاڕاستە ڕاستەقینەكەی.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: هەندێكجار پەیامی خودایی دەگاتە دەستی خەڵكانێك كە ڕاست نین لەگەڵ پەیامەكەو خەڵكانێك هەبوون و هەن كە بانگەشەی چاكسازی دەكەن كە بەداخەوە وانیەو ناوەڕۆكیان شتێكی دیكەیە و بەشێوەیەكی نادروست ئیشەكان دەكەن، ئێمە بڕوامان بە میانڕەویی هەیە لەفكرو ممارەسەدا بۆ ئیصلاحی كۆمەڵگەو خزمەتی گەل و وڵات.

لەدرێژەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: چاكسازی كۆمەڵگە بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆیی نەناسێت، چاكسازی بەكەسانێك دەكرێت كە چاكسازییان لەخۆیاندا كردبێت ئینجا دەتوانن چاكسازی لەكۆمەڵگەدا بكەن.