هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەردواخستنێکی هەڵبژاردن بەشێکە لەپیلانی بەردەوامی دۆخەکە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەردواخستنێکی هەڵبژاردن بەشێکە لەپیلانی بەردەوامی دۆخەکە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند،هەڵبژاردن تەنیا ڕێگەی گۆڕانکاریە بۆ ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێم و هەردواخستنێکی هەڵبژاردن بەشێکە لەپیلانی بەردەوامی دۆخەکە.

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە كۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان ونوێنەری un پێش كۆبونەوەكەو لە پەیامێكیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند: بەشداردەبم لەکۆبونەوەی سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان ونوێنەری un لەدیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆتاوتوێی پرسی هەڵبژاردن وەک ئەرکێکی نیشتمانی.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردوە،" هەڵبژاردن تەنیا ڕێگەی گۆڕانکاریە بۆ ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێم و هەردواخستنێکی هەڵبژاردن بەشێکە لەپیلانی بەردەوامی دۆخەکە".

رۆژی چوارشەممە 10ـی ئابی 2022 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆبونەوە.