بسم الله الرحمن الرحيم
إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَامَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ... صدق الله العظيم
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زره‌تی عیسای كوری مه‌ریه‌م و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زاینی پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و جیهان به گشتی و له هاوڵاتیانی مه‌سیحی به‌رێز به‌تایبه‌تی ئه‌كه‌م.
جێگای داخه كه ئه‌م بۆنه‌یه له كاتێكدایه كه شه‌ر و خوێن رێژی و كاولكاری ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و قه‌یرانی دارایی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر زۆرێك له‌وڵاتاندا و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ش پشكێكی زۆر له‌و قه‌یرانانه‌ی به‌ركه‌وتووه.
جه‌نگی سه‌پێنراوی داعش و ته‌شه‌نه‌ی فكری توندره‌وی و ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆر و سته‌مه‌كانی دووساڵی پێشوو له هاوڵاتیانی یه‌زیدی و مه‌سیحی نه‌ینه‌وا له ئاواره‌كردن و قه‌تڵوعام كردن و به كۆیله‌كردن، كۆمه‌ڵه دیمه‌نێكی ناخۆش و ناشرینی ئه‌م ماوه‌یه بوو .
ئێستاش له خودا ده‌خوازین كه به‌ره‌كه‌تی په‌یام و ته‌علیماته مرۆڤسازه‌كانی هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ری خودا ( عیسا و محه‌ممه‌د ) دروودو سه‌لامی خودایان له‌سه‌ر بێ ببێته هه‌وێنی سارێژی برینه‌كان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.. وڵات و ناوچه‌كه‌مان به دووربێ له جه‌نگی ئاینی و ناكۆكی تائفی و هه‌موولایه‌كمان بگه‌رێینه‌وه سه‌ر سفره‌ی برایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان و یه‌كریزی نیشتمانی.
بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و مه‌سیحییانی جیهانیش داوای خێروخۆشی و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م.
پیرۆزبێ ساڵیادی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا
پیرۆزبێ سه‌ری ساڵی زاینی 2017 ..
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
30/12/2016