هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندار گشتی یەکگرتوو : پێویستە پرۆسەى خوێندن نەبێتە هۆی قوربانى موزایەداتى سیاسى ئەم لاو ئەولا

ئەمیندار گشتی یەکگرتوو : پێویستە پرۆسەى خوێندن نەبێتە هۆی قوربانى موزایەداتى سیاسى ئەم لاو ئەولا

لە میانەى سەردانیکردنى بۆ دەڤەرى گەرمیان ئیوارەى ئەمرۆ پێنج شەممە 29- 12- 2016 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە گەل ئەندامانى لقەکانى برایان و خوشکان و قوتابیانی رێکخراوى گەشەپێدانى قوتابیانی کوردستان لە سنورى مەڵبەندى گەرمیان کۆبویەوە.

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لە وتەیەکدا رایگەیاند پێویستە پرۆسەى خوێندن نەبێتە هۆی قوربانى موزایەداتى سیاسى ئەم لاو ئەولا و زۆر بە داخەوە هەموو شتیک لەم وڵاتەى ئێمە بۆتە قوربانى ململانێى سیاسى و موزایەداتى سیاسى و بوارى پەروەردەو خوێندنى باڵاشى گرتوتەوەو کە ئەمە لەهیچ شوێنیکى جیهان نەبووە و روینەداوە.

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو جەختى کردوە لە ئێستادا لە هەرکات زیاتر خەلک بە گشتى و توێژى قوتابى بەتایبەتى پێویستى بە هاوکارى و خزمەتە و کەم تەرخەم مەبن لە خزمەتکردن و بەردەوام بن.

سەبارەت بە داواکارى مامۆستایان ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو رایگەیاند وەک یەکگرتوو لەهەموو کاتێکدا پشتگیرى داواکارى سەرجەم چین و تویژەکانى کۆمەڵگە بووینەو ئێستاش پشتگیرى تەواوى داواکارى مامۆستایانین.