مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆکۆچی بەرپرسی لقی خەباتی یەکگرتوو پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە مامۆستا سابیردەکات ...
بسم اللە الرحمن الرحیم
مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا
به‌دڵێكی رازی به ئه‌مری خودا پێشوازی ده‌كه‌ین له هه‌واڵی كۆچی برای مجاهید و رۆشنبیر و چالاكمان ( مامۆستا صابر باڵه‌كی ) له خودای ره‌حمان داواكارم پله‌ی شه‌هیدی پێببه‌خشێ و مه‌ئوای فیرده‌وس بێ، كاكه صابر نمونه‌ی گه‌نجێكی دڵسۆز و لێ بڕاو و خواناس و هۆشیار و خوێنده‌واربوو جێ ده‌ستی له‌م ماوه كه‌مه‌ی ته‌مه‌نیدا به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئاسته باڵایه‌یه و مایه‌ی شانازی بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌ی و گشت یه‌كگرتووه‌كانه.
خودا لێی خۆشبێ و به ئاواتی خۆی بگه‌یه‌نێت له به‌هه‌شتدا، و سه‌بوری و ئارامی و ئه‌جری فراوان به‌كه‌س و كار و خزمان و قوتابی و هاوكارانی به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری قه‌زای خه‌بات ببه‌خشێ و سه‌ركه‌وتووبن بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر رێبازه جوانه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه مه‌زنه ..
كۆتایی خه‌می هه‌مووان بێ.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
6/9/2021