هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئاكرەیی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئاكرەیی دەكات
 
 
بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد ئاكرەیی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی :
 
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ
 
بەدڵێكی رازی بە ئەمری خودا هەواڵی وەفاتی كەسایەتی دیار و زانای ئاینی ئاكرێ و بادینان ( جەنابی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد ئاكرەیی )م پێگەیشت ..
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاراستەی جەنابی مامۆستا مەلا محەممەد و بنەماڵە و كەس و كار و هاورێ و خزمانی مەرحوم دەكەین.
لە خودای دلۆڤان داوای لێ خۆشبوون و بەهەشتی بەرین دەكەین .. بۆ كەس و كار و بنەماڵەی بەرێزیش داوای ئەجر و صبر و پاداشت دەكەین ..
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
 
 
براتان
صلاح الدين محمد بها‌‌ءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
15/3/2021