هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی م،بەختیار عبدالله دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی م،بەختیار عبدالله دەكات
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا بەختیار عبدالله كرد و ڕایگەیاند: مامۆستا بەختیار خاوەنی بەهرەی جوان و كەسایەتی ئەدەبی و زانستی بوو..
 
 
دەقی پرسەنامەكە:
 
 
 
بەڕێزان/ بنەماڵەی مەرحومی مامۆستا بەختیار عبدالله
السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە
 
بە دڵێكی ڕازی بە ئەمری خودا هەواڵی كۆچی دوایی برای هونەرمەندو مامۆستاو خەباتگێڕی ماندونەناس جەنابی مامۆستا (بەختیار عبدالله)مان پێ گەیشت..
مامۆستا بەختیار خاوەنی بەهرەی جوان و كەسایەتی ئەدەبی و زانستی بوو..
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی و سەرجەم كەسوكار و خزمان و دۆستان دەكەین..
داواكارین لە خودای ڕەحمان بەر ڕەحمەتی خۆی بخاو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات..
كۆتای غەمتان بێت...