• هجره‌ت سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو له پێكه‌وه ژیانی هۆز و ئاین و پێكهاته‌كان
• ئاماده‌بین كۆچ بكه‌ین له خۆپه‌رستی و غه‌فله‌ت و ته‌مبه‌ڵی و لادان و لاساریه‌وه بۆ ژیانی پابه‌ندی و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی و خواناسی و مرۆڤ دۆستی و بكه‌ینه خاڵی وه‌چه‌رخانی ژیانمان
به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 1442ـی كۆچی ڕایگه‌یاند: ساڵیادی هیجره‌تی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محه‌ممه‌د (ﷺ) له خۆمان و گشت خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و ئوممه‌تی موسڵمان پیرۆز ئه‌كه‌م، هیجره‌ت پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان بوو به دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عه‌داله‌ت و رزگاری له كۆیلایه‌تی .. هجره‌ت سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو له پێكه‌وه ژیانی هۆز و ئاین و پێكهاته‌كان..
ده‌قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 1442ـی كۆچی:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ)
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی و ساڵیادی هیجره‌تی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محه‌ممه‌د (ﷺ) له خۆمان و گشت خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و ئوممه‌تی موسڵمان پیرۆز ئه‌كه‌م.. داواكارم له خودای باڵا ده‌ست گه‌ل و وڵاتمان و سه‌رجه‌م موسڵمانان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی له به‌ڵای ڤایرۆسی ( كۆڕۆنا ) بپارێزێت و شیفای نه‌خۆشه‌كان بدات و ساڵی نوێشمان پری بێ له‌سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و ئاسوده‌یی .
ئه‌بێ ئێمه‌ی شوێنكه‌وتوانی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره سالاره ( ﷺ) كه خاوه‌نی ئه‌م یاده‌یه و پێش ( 1442) ساڵ هیجره‌تی كرد له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه عیبره‌ت وه‌رگرین و ئاماده‌بین كۆچ بكه‌ین له خۆپه‌رستی و غه‌فله‌ت و ته‌مبه‌ڵی و لادان و لاساریه‌وه بۆ ژیانی پابه‌ندی و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی و خواناسی و مرۆڤ دۆستی و بكه‌ینه خاڵی وه‌چه‌رخانی ژیانمان..
له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌بیری خۆمان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ئه‌هێنینه‌وه پارێزگاری له ئه‌منی سه‌ر و ئه‌منی ماڵی هاوڵاتی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته‌و مایه‌ی سوپاسگوزاری خودایه و هۆكاری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه هه‌ردوو پێكه‌وه گرێ دراون و له‌كاتی نه‌بوونیاندا بارودۆخ تێك ئه‌چێ و ده‌رگای هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه ئه‌بێ.. (فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ (3) الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ ).
هیجره‌ت پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان بوو به دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عه‌داله‌ت و رزگاری له كۆیلایه‌تی .. هجره‌ت سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو له پێكه‌وه ژیانی هۆز و ئاین و پێكهاته‌كان، نوێ بوو له چه‌سپاندنی حوكمڕانی عادلانه و بنیاتنانی ژیانێكی پڕ له ئه‌منیه‌ت و ئاسوده‌یی .. نوێ بوو له باڵاده‌ستبوونی حوكمی عه‌قیده‌ی یه‌كتاپه‌رستی و ئاماده‌كاری بۆ ناردنی پڕشنگی ئه‌و نووره بۆ هه‌موو جیهانی ئه‌و رۆژه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
داواكارین سه‌ری ساڵی نوێ ی كۆچیمان پیرۆزبێ و ساڵی داهاتوو پڕی بێ له هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی و ئاشته‌وایی و كۆتایی قه‌یرانه‌كان ..
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان