هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: هاوڵاتیانی هەرێم شایەنی ئەم مەینەتی و برسیكردنە نین

ئەمینداری گشتی: هاوڵاتیانی هەرێم شایەنی ئەم مەینەتی و برسیكردنە نین

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و مسوڵمانانی جیهانكردو ڕاشیدەگەیەنێت: هاوڵاتیانی ئازیزی ئەم هەرێمە شایەنی ئەم مەینەتی و برسیكردنە نین و ئەم بێ منەتی و فەرامؤشكردنە لەلایەن بەرپرسانەوە نەشیاوەو تاسەر سەرناگرێت.

 

دەقی پەیامەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:

 

پەیامی مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە
(ذلك ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوي القلوب)
بسم الله الرحمن الرحیم
هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەگەلی كوردستان و عێراق و سەرجەم ئومەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی پیرۆز دەكەین.
بەداخەوە جەژنەكەمان لەمساڵدا لە كاتێكدایە كە گەلەكەمان لە دۆخێكی ناهەمواری تەندروستی و بژێوی و كؤمەڵایەتی و سیاسیدایە، عێراق و ناوچەكە بەگشتی بە دەست پەتای كؤرؤناو دەرهاویشتەكانیەوە گیرۆدەیە..
سەرباری یٔەم حاڵەتە نەخوازراوە گشتی یە، ناكۆكیە ناوخۆیەكانی حیزبەكانی دەسەڵاتی هەرێم لە ئاستێكدایە كە هەرجارەو بەشێوەیەك تەنگژەو دڵەڕاوكێ دروست دەكەن و گرفتی لاوەكی بەرپا دەكەن و دامودەزگا حكومی و نیشتیمانیەكان دەخەنە بەر ڕەحمەتی میزاجی چەند كەسێكی دەستڕۆیشتوو، ئەوە لە كاتێكدایە كە خەڵكی كوردستان لە قەیرانێكی سەختی بێ مووچەیی و بێ بازاڕی و نائومێدیدایەو سەبرو ئارامی لێ هەڵگیراوەو دەیانەوێت یٔەم كێشەی بێ مووچەیی و بژێوییە خەمی سەرەكی حكومەت و هێزەكانی دەسەڵات بێت..
ئێمە لەم بؤنە ڕۆحی و پیرۆزەدا دەخوازین حیزبەكانی دەسەڵات بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانە بكەن و هەڵمەتێكی گشتی خەمخۆرانە بە دوور لە میزاجی تاكە كەسی و بەرژەوەندی حیزبی بە هاوكاری هەموولایەك چارەسەری خێراو پلانی درێژخایەن بگرنەبەر..
گەلی ئێمەو هاوڵاتیانی ئازیزی ئەم هەرێمە شایەنی ئەم مەینەتی و برسیكردنە نیەو ئەم بێ منەتی و فەرامؤشكردنە لەلایەن بەرپرسانەوە نەشیاوەو تاسەر سەرناگرێت.. مێژوو پێمان دەڵێت هەموو ئەنجامێكی خراپ و نەخوازراو لە فشاری خراپی بژێوییەوە چاوەڕوانكراوە.
بەهیوای جەژنێكی پیرۆز و هەڵمەتێكی چارەسەر..
براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان 30-7-2020