هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە

یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە

 

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان كرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و لە ئێستادا یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەدان.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە28-6-2020، شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لێكرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكە.

 

جێگەی باسە دوێنێ شەممە، شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان لە شاری سلێمانی كردو تیایدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد.