هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونەوە

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 20-5-2020 لەشاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی م.مستەفا عبدالله ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و م.ئەمجەد بابە حاجی نوێنەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئێران، پێشوازیان لە بەڕێز مەهدی شوشتەری سەر كونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێكی هاوڕێی لە سلێمانی كرد.

 

لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان لەسەربارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردو دوایین گۆڕانكارییەكانیش لە ناوچەكە خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە.

 

هەر لەو دیدارەدا هەردولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە.