هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكەیان كرد

یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكەیان كرد

 

لەسەر داوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆی سێ شەممە 12-5-2020، لە شاری سلێمانی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیانكرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كاك قادر عەزیز .


لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو دوایین گۆڕانكارییەكان كرا.


لەبەشێكی تری دیدارەكەدا جەخت لەسەر داخوازییە ڕەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی كرا.


هەروەها ڕونیش كرایەوە كە پێویستە لایەنە بەشداربوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی بەڵێنەكانیان بن كە پێشتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیانداوە.


لە كۆتای دیدارەكەدا هەردوولایەنی سیاسی هاوڕابوون لەسەر بتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوانیان.