مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری عێراق و خەباتگێر و بانكگخواز ( دكتۆر عبدالمجید سامەڕائی ) هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی (دكتۆر عبدالمجید سامه‌رائی ) كه‌سایه‌تی دیاری عێراق ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پرسه نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه به‌رواری 30- 3- 2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری عێراق و خه‌باتگێر و بانكگخواز ( دكتۆر عبدالمجيد سامه‌ڕائی ) هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێ كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
به‌دڵێكی رازی به ئه‌مری خودا هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده و زانا و بانگخوازی عێراق ( دكتۆر عبدالمجید سامه‌رائی ) دڵته‌نگی كردین .
ئه‌م پیاوه پزیشكێكی شاره‌زا و سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێری ئیسلامی سه‌رده‌می رژمێمی رابردوو بوو .. ته‌مه‌نی له تێكۆشان و ئاواره‌یی و بانگخوازیدا برده‌سه‌ر و پاش چه‌ند ساڵێك گوزه‌ران له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ئه‌مڕۆ گیانی سپارد و گه‌ڕایه‌وه لای خودای میهره‌بان .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی به‌ناوی خۆم و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌وانه‌ی كه‌س و كار‌و هاوبیر و هاوخه‌باتانی له عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ین له خودای به‌خشنده داوای لێخۆشبوو‌ن و پله‌ی باڵای به‌هه‌شتی بۆ ئه‌كه‌ین ..
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان