ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێزان / كاك بافێل تاڵه‌بانی
كاك لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڵا و رێز ...
به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ..
به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌ركه‌تان لێ ئه‌كه‌م و هیوا خوازم كه سه‌ركه‌وتووبن به هاوكاری هه‌موولایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو بۆ یه‌كێتی به تایبه‌ت و ساحه‌ی سیاسی و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان به گشتی ..
هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووبن بۆ پاراستنی یه‌كریزی و په‌ره‌پێدان .
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
23/2/2020