رۆژی دوو شه‌ممه 3/2/2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی باڵا سه‌ردانی پارتی چاكسازی توركمانی كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی پارته‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ته‌ئكید لێكرده‌وه و خۆشحاڵی خۆیان به‌م جۆره دیدارانه ده‌ربری.
پارتی چاكسازی توركمان پیرۆزبایی ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوویان ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین كرد و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان به هێزێكی نه‌رم و كاریگه‌ر له ساحه‌كه دانا‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه یه‌كگرتوو و هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی تر پێویسته له كوردستان یه‌كڕیزبن هه‌مووان به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگه هه‌نگاو بنێن.