پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه به‌رواری 2/2/2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانیان كردوو و له‌لایه‌ن كاك باپیر كاملا سكرتێری حزب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا .
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه‌یه كه بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی کۆنگرەى هه‌شته‌می یه‌كگرتوو.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و دۆستاییه‌تیان ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه و خۆشحاڵبوون به‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه.
به‌رپرسانی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین كرد و رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان له گۆره‌پانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رزنرخاند و خوازیاربوون كه یه‌كگرتوو له‌سه‌ر نه‌هج و به‌رنامه‌ی خۆی له كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیصلاحی كۆمه‌ڵگه هه‌ربه‌رده‌وامبێت .