هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو په‌یامیێكی بۆ رووداوە جەرگبرەكەی دەریای ئیجە بڵاوكردوه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو په‌یامیێكی بۆ رووداوە جەرگبرەكەی دەریای ئیجە بڵاوكردوه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌هۆی كاره‌ساته‌ جەرگبرەكەی دەریای ئیجە هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌برێت و رایده‌گه‌یه‌نێت "هیوادارین دەسەڵات و نوخبەی سیاسی وڕۆشنبیری ئەم گەلە لەبەرامبەر دوبارەبونەوەی ئەمکارەساتە بۆ چارەسەر بگەڕێین".

مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا كه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ بۆ رووداوە جەرگبرەكەی دەریای ئیجە بڵاویكردۆته‌وه‌ تیداهاتووه‌ "به دڵێکی پڕ لەحەسرەت و رازی بەقەدەری خوایی، هەواڵی خنکانی پۆلێکی تر لەگەنجە بێکارو بێنازەکانمان پێگەیشت، ئێمەلەکاتیکدا هاوخەمی وسەرەخۆشی بەکەسوکاری قوربانیان ڕادەگەیەنین ،هیوادارین دەسەڵات و نوخبەی سیاسی وڕۆشنبیری ئەم گەلە لەبەرامبەر دوبارەبونەوەی ئەمکارەساتە بۆ چارەسەر بگەڕێین"..