دوای نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 8-1-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر به یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی له به‌رێز شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، رابه‌ری گشتی پیرۆزبایی خۆیی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی گه‌یانده ئه‌مینداری گشتی و ده‌ستخۆشی به‌ستنی كۆنگره‌كه و جوان به‌رێوه‌چوونی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كردوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن ..
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌برایه‌تی و پێكه‌وه كاردن و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه .